١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٣٢
سەردار سەلامی: هێزەکانی سپا دوایین کەس بوون کە سووریایان بەجێهێشت

فەرماندەی گشتی سپا بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی ئێمە دوایین کەسانێک بوون کە سووریایان بەجێهێشت، وتی: لۆژیک نەبوو هەموو سپا و بەسیج بە وڵاتێکی دیکەوە بگلێنین کە ئەرتەشەکەی دەستەوسان بوو.

 سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لەکۆڕی فەرماندەکانی سپا و لە شی کردنەوەی هۆکار و ئاسەوارەکانی ڕووداوە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەم دواییە لە سووریا ڕایگەیاند: سیستەمی سووریا لە سەردەمی دەسەلاتداری بنەماڵەی ئەسەد ڕوانگەیەکی تایبەتی هەبوو بۆ نموونە دژی زایۆنیسم بوو و بەردەوام لە بەرانبەر ئەمریکا دەوەستایەوە.

ناوبراو سەبارەت بە کێشە بنەڕەتییەکانی ڕۆژاوا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سێ بابەتی بنەمایی واتا نەبوونی دزەی مەعنەوی لە ناوچەکە، سنووردار کردنەوەی توانی مووشەکی و لەنوبردنی تەکنۆلۆژیا و توانایی ئەتۆمی ئێرانە.

سەلامی درێژەی دا: ئێستاش تەکفیرییەکان لە راستیدا مۆدێلی ڕۆژاوایی لە بەرانبەر دزەی ئێرانن و بە دروشمی کوشتنی شیعەکانەوە هاتوون.

سەرلەشکەر سەلامی جەختی کرد: بەرەنگار بوونەوەی تەکفیری خزمەتێکی گەورە بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو مرۆڤایەتی بوو و ئەگەر حاج قاسم لە ئەو شەرەدا نەبوایە هەموو ئەو دەفرایەتیانە کە هەبوو بەکار نەدەهات.

فەرماندەی گشتی سپا وتیشی: ئێمە لە ماوەی 13 ساڵدا هەوڵمان دا حزبوڵڵا و بەرخۆدانی فەلەستین لە خۆمان سەربەخۆ بکەینەوە. زۆر کەس وادەزانن کە ئێمە لە بەرانبەر هێرشی ئیسرائیلییەکاندا هیچ هێرشێکمان ئەنجام نەداوە بەڵام راستی ئەوە نییە و هیچ هێرشێکمان بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە.

هەروەها درێژەی دا: هەندێک کەس چاوەڕوان بوونی ئێمە لە جیاتی ئەرتەشی سوورریا دەبوایە شەڕمان بکردبا. ئایا ئەوە لۆژیک بوو کە هەموو سپا و بەسیج بە ئەو وڵاتەوە بگلێنین لە حاڵێكدا کە ئەرتەشەکەی تەماشاچی بوون؟ لەلایەکی تریشەوە هەموو ڕێگاکانی پێوەندی نێوان ئێمە و سووریایان داخستبوو و بەردەوام ئێمە هەوڵمان دەدا ئەوەی کە لە دەستمان دێت ئەنجامی بدەین.

سەلامی بە ئاماژە ئەوەی کە ئێمە ئەبێ ڕاستییەکانی سووریا قبووڵ بکەین، زیادی کرد: ئێمە دەڕوانینە ڕاستییەکاندا و بە پێی ڕاستییەکان کردەوە دەنوێنین.

فەرماندەی سپا جەختیشی کرد کە ئێمە بە شانازییەوە دەڵێین کە دوایین کەسانێک کە سووریایان بەجێهێشت سپاییەکان بوون،